قادیرۆڤ ئەو کەسەی ترس دەبەخشێتەوە کێیە؟

سەرۆك کۆمارە و لەنزیك کیێڤەوە هەڕەشە لە حکومەت و سوپای ئۆکرانیا دەکات
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان
ره‌مه‌زان قادیرۆڤ، سه‌رۆكی چیچان

K24- هۆڵه‌ندا:

رەمەزان قادیرۆڤ، سەرکردەی چیچانی، زۆر نزیك و دڵسۆزی ڤلادیمێر پوتن، لە ئیڤانکۆڤی نزیك کیێڤە. ئەنتۆن گێراشێنکۆ، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیاش ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە و رایگەیاند: پیاوە بەهێزەکەی گرۆزنی لە یەکێك لە پانگە ژێر زەمینییەکانی ئیڤانکۆڤ خۆی شاردۆتەوە.

لەسەر تێلێگرام قادیرۆڤ ڤیدیۆکی بڵاوکردووه‌تەوە، لە دەوری مێزێك لەگەڵ چەند سەربازێکدا ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ دانای پلانی شەڕ و لە ڤیدیۆکەدا رایگەیاندووە، كه‌ له‌ نزیك کیێڤە لە گۆستۆمێل. هەروەها گوتی: پێڕێ تەنها نزیکەی 20 کم لە ئێوەی نازی دووربووین، ئێستا زیاتر لێتان نزیکین، هەڕەشەکە ئاراستەی سوپا و هێزی بەرگری ئۆکرانیایە، "بەوەی خۆیان رادەستبکەن یان هەمووتان لەناودەبەین".

رەمەزان ئەحمەدۆڤسکی قادیرۆڤ، لە 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 1976، لە سێنتۆرۆی رووسیا لەدایك بووە، لەساڵی 2007وە سەرۆك کۆماری چیچانه‌، لەلایەن پوتنەوە پشتگیری لێ ده‌كرێت و سەرۆکی یانەی تۆپی پێی ئەحمەد گرۆسنییە.

بە کەسێکی توندڕەو، خوێنڕێژ و نادیموکراتی ناوزەدکراوە، چەندین جار بە کوشتن و ئەشکەنجەدان تاوانبارکراوە، بە تایبەتیش دژی سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکان و هاوڕەگەزبازەکان، کە ئەمانە هەمووی لەلایەن کرملینەوە هەمیشە بەدرۆخراونەتەوە، بەتایبەت کوشتنی بۆریس نێمکۆڤ، به‌رهه‌ڵستكاری رووسی، کە چەندین جار قادریۆڤی تاوانبارکردووە یان رەخنەی توندی لێ گرتووە.

رەمەزان کوڕی ئەحمەد قادیرۆڤی سەرۆک کۆماری پێشووی چیچانه‌، دوای کوشتنی باوکی لە 9ی مایسی 2004، رەمەزان قادیرۆڤ وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی کۆماری چیچان دیاریکرا، داوی گیانلەدەستدانی سەرۆکوەزیران، سێرگی ئابرامۆڤ بەهۆی رووداوێکی ئۆتۆمۆبێلەوە لە ساڵی 2005، رەمەزان پۆستی سەرۆکوەزیرانی پێسپێردرا و دواتر لە ساڵی 2007 بووە سەرۆک کۆماری چیچان، ئه‌مه‌ش دوای داواکاری لەلایەن ڤلادمیر پوتنەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. بەکەسێکی دڵسۆز و زۆر نزیك لە پوتن هەژمار دەکرێت، تا ئەو رێژەیەی هەرگیز لە قسەی دەرناچێت.

H.B