نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماری جهنگی ئۆكرانیای بڵاوكردهوه
K24- ههولێر:
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشكرای دهكات، تا ئێستا 726 کەسی مەدەنی لە شەڕی رووسیا-ئۆکرانیا كوژراون، جیا لهوهش ھەزار و 174 کەس برینداربوون و سێ ملیۆن و 63 ھەزار ئاواره روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی.
کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (UNHCR)، راگەیەندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا ئاماری پەنابەرانی ئۆکرانیای بڵاوکردەوە.
بەگوێرهی ئامارەکان، لە 24ـی شوباتەوە بۆ 15ـی ئادار، سێ ملیۆن و 63 ھەزار و 95 پەنابەر لە ئۆکرانیاوە روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێی، نیوەی ئەو ژمارەیە پەنایان بۆ پۆڵەندا بردووە.
نهتهوهیهكگرتووهكان راشیگهیاند، یەک ملیۆن و 875 ھەزار و 45 پەنابەر روویان کردووەتە پۆڵەندا، 467 ھەزار و 703 پەنابەر چوونەتە رۆمانیا، 344 ھەزار و 454 پەنابەر پەنایان بۆ مۆڵدۆڤا بردووە، 272 ھەزار و 943 پەنابەر بۆ ھەنگاریا، 220 ھەزار و 977 پەنابەر بۆ سلۆڤاکیا، 155 ھەزار و 841 پەنابەر چوونەتە رووسیا و ھەزار و 816 پەنابەر روویان کردوەتە بێلاڕووس.
ھاوکات لە 18 تاوهكو 23ـی شوبات، 96 ھەزار کەس لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسکهوە چوونەتە ناو خاکی رووسیا.
نهتهوهیهكگرتووهكان روونیكردهوه، لانیکەم 726 مەدەنی له ئۆكرانیاوه بههۆی هێرشهكانی رووسیا كوژراون.
ههروهها له راگەیەندراوەكهی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانهوه (UHCHR) هاتووه، لە 24ـی شوباتەوە بۆ 15ـی ئادار، 726 کەسی مەدەنی بەھۆی شەڕی نێوان رووسیا-ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و 174 کەسی دیکەش برینداربوون.
نهتهوهیهكگرتووهكان ئاماژهی بهوه دا، ژمارەی کوژراو و برینداران له ریزی خەڵکی مەدەنیدا زۆر لەو ژمارەیە زیاتره.