ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

"كاتژمێر 14:30 خوله‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت"
قەزای سۆران
قەزای سۆران

K24- هه‌ولێر:

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگ ساز ده‌كات.

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له‌ ئاگادارییه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، به‌ بۆنه‌ی یاده‌كانی ئادار و نه‌ورۆز، به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندان ( ماهیر حه‌مه‌ده‌مین و ئۆزله‌م ده‌رسم) ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كات.

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ چیای باپشتیان له‌ 20ـی ئادار / مارسی 2022 كاتژمێر 14:30 خوله‌ك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.