سه‌رۆكی چین بۆ بایدن: شه‌ڕ و ململانێ له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك نییه
K24- هه‌ولێر:
میدیا چینییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له نێوان شی جین بینگ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان و جۆ بایدن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی، سه‌رۆكی چین به بایدنی راگه‌یاندووه، "هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ململانێ له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك نییه".
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی "سی سی تیڤی"ی فه‌رمیی سه‌ر به حكومه‌تی چین بڵاویكرده‌وه، "شی جین بینگ بۆ جۆ بایدن جه‌ختیكرده‌وه، نابێت په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان بگاته ئاستی به‌ریه‌ككه‌وتن و كرده‌ی سه‌ربازی" و گوتیشی: "ئاشتی و ئاسایش دوو گه‌نجینه‌ی هه‌ره به‌نرخی خێزانی نێوده‌وڵه‌تین".
سه‌رۆكی چین دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتیی پارێزگاریكردن له ئاشتی جیهان له‌گه‌ڵ چین به‌ش بكات".
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان بایدن و هاوتا چینییه‌كه‌ی له‌كاتێكدایه، كه به‌هۆی هه‌ڵوێستی چین به‌رامبه‌ر هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به‌رده‌وان واشنتن په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ په‌ككین درێژ ده‌كات.
پێشتریش ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتبووی: بایدن هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێككاری تایبه‌ت له دژی چین له هاوتا چینییه‌كه‌ی ده‌كات، له حاڵێك، ئه‌گه‌ر چین له شه‌ڕی ئۆكرانیا پشتیوانی رووسیا بكات.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین دووپاتیكرده‌وه، كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆكرانیا له ده‌ست ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی ناتۆیه و هیواشی خواست، واشنتن بیر له رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه و دادپه‌روه‌ری له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بكاته‌وه.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B