زێلێنسکی بۆ رۆژئاوا: ئەگەر چەکی پێشکەوتوومان پێنەدەن، ناوبانگ و شکۆتان لە جیهان وێران دەبێت
K24- ههولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوا لە وڵاتانی رۆژئاوا دەکات، چەکی کاریگەر و پێشکەوتوو بدەنە ولاتەکەی و گوتی: مووشەکە رووسیەکان بەك چەکانەی ئێستا لهدهست ئۆکرانیەکاندایه ناخرێنە خوارەوە، ئەگەر چەکی پێشکەوتوومان پێنەدەن، شکستی ئەخلاقییە و ناوبانگ و شکۆتان لە جیهان وێران دەبێت.
زێلێنسكی له درێژهی گوتهكانیدا گوتی: "زیاتر لە 35 هەزار کەس لە ماریۆپۆڵ رزگار کراون. ئێستا هەڵمەتی رزگارکردن بەردەوامە لەگەڵ بەردەوامی بۆردوومانەکانی دوژمن لەسەر خەڵکی شارەکە و ئەو شێڵتەرانەی بۆ خەڵکی دروستکراون و توانیومانە 130 کەسی دیکەش رزگار بکەین".
وهك راشیگهیاند، "هێشتا سەدان هاووڵاتی ئۆکرانی لە ماریۆپۆڵ لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەکاندا گیریانکردووە".
سهرۆكی ئۆكرانیا جهختیشیكردهوه، "من دڵنیام ئەم رۆژانە تێدەپەرن و دەبینە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتەکەمان بنیاد دهنێینەوە، بەڵام ئێستا جارێکی دیکە بهبیر هەندێك لە سەرکردە بیانیەکان دەهێنمەوە، کە ئەمە شکستێکی ئەخلاقییە بۆیان، ئەگەر چەکی زۆر پێشکەوتوو و کاریگەر نەدەنە ئۆکرانیا، ناوبانگیان لە جیهان لهكهدار دەبێت، ئەگەر رێگری لە کوژرانی ژن و منداڵی ئۆکرانی نەکەن، چونکە مووشەکەکانی رووسیا بەو چەکانەی ئێستا هەن ناخرێنە خوارەوە".
ههروهها دووپاتیكردهوه، "ئەگەر ئێستا رووسیا رانەگیرێت، لە داهاتوودا وڵاتانی دیكهش له جیهان چاوی لێدەکەن و داگیرکاری ئەنجام دەدەن".
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شهڕی ئۆكرانیا جۆیینی كهناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B