بایدن: رەنگە من ئێرلەندی بم، بەڵام گەمژە نیم
K24 - هه‌ولێر:
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا گه‌لی ئێرله‌ندای توڕه‌كرد، كاتێك ئێرله‌ندیبوون و گه‌مژه‌یی به‌یه‌كه‌وه به‌سته‌وه و رایگه‌یاند، "رەنگە من ئێرلەندی بم، بەڵام گەمژە نیم".
بایدن له‌كاتی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی هاوڕێیانی ئێرله‌ندی له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماده‌بووانی تووشی سه‌رسوڕمان و تاسان كرد، رسته‌یه‌كی به‌كارهێنا، كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروستكرد و زۆربه‌ی ئێرله‌ندییه‌كان به سووكایه‌تیان هه‌ژمار كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له وتاره‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "باشه، ده‌مه‌وێت تۆ بزانی، رەنگە من ئێرلەندی بم، بەڵام گەمژە نیم".
بایدن له ئاهه‌نگه باسی له ژیانی تایبه‌تی خۆی كرد، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوكی چۆن بووه، تا ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا، جیڵ بایدن كرد، گوتیشی: "باوكم، به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌م. پیرۆزبایی لێكردم.. ده‌مه‌وێت بزانی من ره‌نگه ئێرله‌ندی بم، به‌ڵام گه‌مژه نیم".
ده‌ربڕینه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی زۆری له ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌وه‌دا لێ‌گیرا، به‌تایبه‌تی له ئێرله‌ندا، كه‌ناڵی "جی بی"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كه "بایدن له سووكایه‌تیكردن به ئێرله‌ندییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بووه".
تری‌دا فارجۆ، راوێژكاری پێشووی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا "باراك ئۆباما"، بۆ كاروباری ئێرله‌ندا بۆ پێگه‌ی ته‌له‌گراف ئاشكرای كرد، "بایدن هه‌ستێكی به‌سۆزی بۆ ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، كه ئێرله‌ندییه، بۆیه گومان ده‌كه‌م له ده‌ربڕێنه‌كه‌یدا مه‌به‌ستی سووكایه‌تیكردن بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه نایبوورێت".