ماكرۆن جارێكی دیكه قسهی لهگهڵ پوتن كرد
K24- ههولێر:
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا جارێکی دیکە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، هاوتا رووسییهكهی كرد و داوای لێكرد، شەڕ له ئۆكرانیا رابگرێت.
لە راگەێندراوێکدا، کرملین ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی نێوان پوتن و ماکرۆنی ئاشکرا کرد و تێیدا هاتووە: هەردوو سەرۆك پوتن و ماكرۆن له پهیوندییه تهلهفۆنییهكهیاندا باسیان لە دۆخی مرۆیی ئۆکرانیا کردووە و سەرۆکی رووسیا بە سەرۆك ماکرۆنی راگەیاندووە، ئۆکرانیا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.
سەرۆکی رووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و کردنەوەی دەرچە مرۆییەکان، بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل بتوانن لەڕێگەیانەوە شارەکانیان جێبهێڵن.
سەرۆکی فەرەنساش نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی ماریۆپۆڵەوە گەیاندووەتە سەرۆکی رووسیا و داوایکردووە، گەمارۆی سەر شارەکە هەڵبگرێت. جیا لەوەش ماکرۆن جارێکی دیکە، داوای لە پوتن کردووە، دەستبەجێ شەڕ لە ئۆکرانیا رابگرێت.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شهڕی ئۆكرانیا جۆیینی كهناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B