رووسیا بەندەری ماریۆپۆل کۆنترۆڵ دەکات

ئۆکرانیا بە تەواوی لە سنووری ئاوی دادەبڕێندرێت
سەربزێکی ئۆکرانیا - لە سەنگەر دژی رووسیا
سەربزێکی ئۆکرانیا - لە سەنگەر دژی رووسیا

K24 - هەولێر

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا توانیویانە لە باشووری ئۆکرانیا کۆنترۆڵی بەندەری شاری ماریۆپۆل لە سەر دەریای یازۆڤ بکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەرگری ئۆکرانیا درەنگانێکی شەوی رابردوو بەندەرەکە کەوتووەتە دەستی سوپای رووسیا، بەمەش ئۆکرانیا بە تەواوی لە سنووری ئاوی دابڕێندراوە.

هەروەها بەرپرسانی حکومەتی ئۆکرانیا دەربارەی قوربانیان مەدەنی لە شارەکە رایانگەیاندووە، بەهۆکاری بەردەوامی تۆپبارانەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر ماریۆپۆل ئامارێک دروستیان لەبەردەست نییە، بەڵام پێشتر رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردبووەوە، لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ماویۆپۆل زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەسی مەدەنی کوژراون.