زێڕ گەورەترین دابەزین تۆماردەکات

نرخی زێڕ دابەزی

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ گەورەترین داکەوتنی هەفتە لە چوار مانگی رابردووی تۆمار دەکات، هۆکارەکەشی کەمبوونەوەی خواستە کە وەک پەناگەیەکی ئارام لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دادەندرێت.

بەهۆی بەرەوپێشچوونی دانوستاندنی ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها لێکەوتەکانی بەرزکردنەوەی نرخی سوود لەلایەن یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکاوە نرخی زێڕ لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی هەینی دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی ئۆنسێک زێڕ بە رێژەی 1.1% بۆ 1921.5 دۆلار دابەزی، کاریگەر بوو بە بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلار کە بەرامبەر سەبەتەی شەش دراوە سەرەکییەکە بەرزبووەوە. ئەوەش وایکرد تێچوونی زێڕ بۆ وەبەرهێنەرانی دەرەوەی ئەمەریکا گرانتر بێت.

بە  درێژایی هەفتەی رابردووش نرخی زێڕ بە رێژەی 3.5% دابەزیوە، کە هۆکارەکەی گەشبینییەکانە بە دانوستاندنەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و وایکردووە خواست بۆ ئەو کانزا زەردە کەمبێتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 455000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 400000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 324000 دیناری عێراقی