رۆژانە خواردنی دوو سێو چی لە جەستە دەکات؟

کام جۆری سێو باشترینە؟
سێو
سێو

K24 - هەولێر:

پزیشکێکی رووسی لەبارەی رۆژانە خواردنی میوە سێوەوە ئاشکرای کرد، "خواردنی سێو ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، بەڵام زۆر خواردنی مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات."

ناديجدا تسابكينا پزیشک و پسپۆڕی خۆراکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "نۆڤستی" رووسی، گوتی "سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و تەواوکەرە ماددە بەسوودەکان، بەڵام خواردنی بە بڕی زۆر کارێکی باش نییە."

سێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A، C، B1، B2، PP و E، هەروەها بڕێکی باشی ماگنسیۆم یۆد، ئاسن، پۆتاسیۆم، زینک و کالسیۆمی تێدایە.

سیستمی بەرگری جەستە و بۆریەکانی خوێن بەهێز دەکات و بەهۆی بوونی ڤیتامین Bـەیەوە کاریگەری هەیە لەسەر باشترکردنی کۆئەندامی دەمار.

ئەو پزیشکە هۆشداریشی دا لە زۆر خواردنی سێو و ئاماژەی بەوەدا، رۆژانە لە دوو سێو زیاتر نەخورێت و زیاتر گرنگی بە خواردنی سێوی سەوز بدرێت.

ناوبراو گوتیشی: "سەبارەت بەو کەسانەی هەستیاریان هەیە و دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، ئەوا سێوی سەوز بۆ ئەوان گونجاوترە."