گرافیک.. رێکخستنەوەی باج لە کابینەی نۆیەم

24 هەزار و 169 کۆمپانیای گەورە و بچووک لە هەرێمی کوردستان هەن لەسەریان پێویستە باج بدەن
سیستمی باج لە هەرێمی کوردستان
سیستمی باج لە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

رێکخستنەوەی سیستمی باج، بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە مەبەستی داهاتی ناوخۆی گەڕانەوەی بۆ خەزێنەی گشتی و بەکارهێنانەوەی بۆ خزمەتی گشتی هاووڵاتییان.

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەم، پشتبەستن بووە بە سەرچاوەکانی داهاتی ناوخۆ، یەکێک لە سەرچاوەکانیش داهاتی باجە.

24 هەزار و 169 کۆمپانیای گەورە و بچووک لە هەرێمی کوردستان هەن لەسەریان پێویستە کە باج بدەن. هەروەها 415 هەزار و 445 شوێنی دیکە وەک دەرامەت هەژمار کراون وەک پیشەوەر و دوکاندار و هاووڵاتی بەپێی یاسا لەسەریان ئەرکە کە باج بە حکومەت بدەن، هاوکات 1 ملیۆن و 410 هەزار و 380 کەسی دیکە دەبێ باجی خانووبەرە بدەن.