"وێرانکارییەکانی جەنگ"ـی حه‌مه‌ هاشم له‌ پۆڵه‌ندا نمایش كران

ھونەرمەند لە چوارچێوەی کاری  "ئەبستراکت ئێکسپرێشینیزم" بیرۆکەکانی خستووه‌ته‌ڕوو
"وێرانکارییەکانی جەنگ"ـی حه‌مه‌ هاشم له‌ پۆڵه‌ندا نمایش كران
"وێرانکارییەکانی جەنگ"ـی حه‌مه‌ هاشم له‌ پۆڵه‌ندا نمایش كران

K24 - هه‌ولێر:

ئێوارەی (18ـی ئادار / مارسی 2022)، له‌ گەلەری ماڵی کولتووری کرۆسنۆ (Bwa Krosno Sztuki)، بە ھاوکاری دامەزراوەی  کولتووری والیزکا( fundacja na rzecz kultury WALIZKA)، پێشانگای تایبەتی ھونەرمەندی شێوەکار حەمە ھاشم له‌ پۆڵه‌ندا کرایەوه‌.

پێشانگاکە نزیکەی پانزدە تابلۆی ناوبراوی تێدا نمایش كراوه‌، کە قەبارەیان به‌ گشتی 170 بە 70 سانتیمه‌ترن.

یه‌كێك له‌ تابلۆ نمایشكراوه‌كان
یه‌كێك له‌ تابلۆ نمایشكراوه‌كان

لە تابلۆكاندا ماتریاڵ و تەکنیکی جیاواز دەبینرێن، لەگەڵ کارەکانی پێشووتری ھونەرمەند جیاوازن، نزیکەی ساڵێکە به‌ ھاوبەشی لەگەڵ چالاکییە کولتوورییەکانی دامەزراوەی والێزکا  ئامادەیی بۆدەکرێت.

ھونەرمەند لە چوارچێوەی کاری 
ھونەرمەند لە چوارچێوەی کاری  "ئەبستراکت ئێکسپرێشینیزم" بیرۆکەکانی خستووه‌ته‌ڕوو

ئامانجی ئه‌م  چالاکییە پشتگیرییە بۆ کولتووری ئەو ناوچانەی لەشەڕەوە نزیکن، ناوی پێشانگاکەش "وێرانکارییەکانی جەنگ"ـه‌.

کارەکانی حه‌مه‌ هاشمی شێوه‌كار، گوزارشتی زۆری تێدایە، ھەرچەندە راستەوخۆ فۆڕمی واقیعی نیین، لەبەر ئەوە ھونەرمەند لە چوارچێوەی کاری  "ئەبستراکت ئێکسپرێشینیزم" بیرۆکەکانی خستووه‌ته‌ڕوو.

وه‌ستانی كچێك له‌به‌رده‌م تابلۆیه‌كی شێوه‌كار حه‌مه‌ هاشم
وه‌ستانی كچێك له‌به‌رده‌م تابلۆیه‌كی شێوه‌كار حه‌مه‌ هاشم

لە تەکنیکدا ئەبشستراکتێکی دەربڕینخوازی دەبینرێت کە لە ھەندێ سپەیسدا تامی ھونەری سریالیزمیش دانەبڕاوە لە کارەکان.