شاندێكی ھەرێمی كوردستان بەشداری لە بیستەمین كۆڕبەندی ئابووری دەكات

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c0486864-f340-4089-9dea-d41579b068c3/rusiya.ism/manifest

K24 - مۆسكۆ

ئەمڕۆ بە بەشداری سەرۆك و نوێنەرانی چەندین وڵات بیستەمین كۆبوونەوەی لوتكەی كۆڕبەندی ئابووری لە شاری سانپترسبۆڕگ ی رووسیا بەڕێوەدەچێت و شاندێكی ھەرێمی كوردستانیش بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكوومت بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا دەكات.

پەیامنێری (كوردستان24) لە رووسیا رایگەیاند: "ئەمڕۆ دەستكرا بە كارەكانی بیستەمین لوتكەی ئابووری لە رۆژی یەكەمی كۆربەندەكەدا، چەند گرێبەست و كۆبوونەوە و كۆنفرانس لە لایەن بەڕێوەبەرانی ئەو كۆمپانیایانە بەڕێووە دەچن كە بەشداریان لە كۆربەندەكەدا كردووە، ھەروەھا كۆمیانیاكان چەندین گرێبەستیان لەگەڵ یەكتر واژوو كردووە".

گوتیشی: "شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریدا دەكات، بە گوێرەی زانیارییەكان ھەر یەك لە علی سندی وەزیری پلاندان و ئاشتی ھەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان و نەجمەدین كریم پارێزگاری كەركووك و چەند بەرپرسێكی دیكە ئەمی شاندی ھەرێمی كوردستانن، بڕیارە یەكەم كۆبوونەوەی شاندی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی بێت.

کۆڕبەندی ئابووری سان پترسبۆڕگ ئەمڕۆ کارەکانی بە بەشداری کۆمەڵێك سەرکردەی جیهانی دەستی بە كارەكانی كرد و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 10 هەزار کەس بەشداری لەو کۆربەندەدا بکەن، کە لە ژێر دروشمی "لە لێواری واقعێکی ئابووری نوێ" بەڕێوەدەچێت.