ئه‌فسه‌رێكی ئۆكرانی بۆ بایدن و ماكرۆن: ماریۆپۆل وه‌ك حه‌له‌بی به‌سه‌ردێت

K24- هه‌ولێر:
شه‌ڕی ئۆكرانیا كه له 24ـی فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ڵگیرسا، تا ئێستاش كووشتار و ئاواره‌بوون تێیدا به‌رده‌وامه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌فسه‌رێكی ئۆكرانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌هانای ماریۆپۆل نه‌یه‌ن، وه‌كو حه‌له‌بی به‌سه‌ر دێت.
میخائیل ڤێرشینین، ئه‌فسه‌رێكی ئۆكرانییه، نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له جۆ بایدن و ئیمانوێڵ ماكرۆن كرد، تێیدا داوا ده‌كات به‌هانای شاری ماریۆپۆله‌وه بێن، كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا دووچاری وێرانكاری بووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره داوا له هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا ده‌كات، هاووڵاتیانی سڤیل له ماریۆپۆل رزگار بكه‌ن. گوتی: "منداڵان و پیر و په‌ككه‌وته له‌و شاره‌دا قوربانی یه‌كه‌من".
میخائیل ڤێرشینین، داوا ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌هانای ماریۆپۆل نه‌یه‌ن، وه‌ك شاری حه‌له‌بی سووریای به‌سه‌ر دێت.
دانیشتوانی ماریۆپۆڵ 430 هه‌زار كه‌سن، له‌لایه‌ن رووسه‌كان و هاوپه‌یمانانی مۆسكۆ به چڕی بۆردوومانی كراوه‌ته سه‌ر، كه بووه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كی پوتن، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌رێمی دۆنباسی ببه‌ستێته‌وه.
حه‌له‌ب شارێكی سوورییه، 4 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژی، 310 كیلۆمه‌تر له دیمه‌شقه‌وه دووره، له نێوانی ساڵانی 2012 تاوه‌كو 2016 جه‌نگ له نێوان سوپای سوریا و ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی نووسره دروستبوو، به‌هۆی ئابڵووقه و بۆردوومانی هێزه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌و شاره تووشی وێرانكاریی بووه‌وه.