زانیاری نوێ له‌باره‌ی ئه‌و كچه لوبنانییه‌ی لە بازگەیه‌كی هەولێر گوایه "بەبێ مامەڵە تێپەڕیووە"
K24- هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هەموو هاووڵاتیەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، هاووڵاتیانی ناوخۆی عێراق لە بازگەکانمان بە چەند خولەکێک رێکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
لە چەند پەیجێک بابەتێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئافرەتێکی بە رەچەلەک لوبنانی، لە بازگەکانی هەولێر بەبێ مامەڵە بۆ کارتی دڵنیایی لە بازگەکان تێپەڕیووە، بەڵام هاووڵاتیانی عێراقی وەستاون بۆ مامەڵەکردن.
ئەو رێنماییانەی لە بازگەکانمان لەسەر کەسی بیانی (دەرەوەی عێراق)جێبەجێ دەکرێن (مۆر)ـی هاتن وچوونی یەکێک لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی هەبێت، رێکاری دروستکردنی کارتی نشینگە و رێكاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت و پاشان دەتوانن بە بازگەکانمان هاتووچۆ بکەن.
بۆ هاووڵاتیانی ناوخۆی عێراق هەر لە بازگەکانمان بە چەند خولەکێک رێکاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی دروستكردنی کارتی دڵنیایی.
هەموو هاووڵاتیەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەرێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.