بارسێلۆنا 98 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی یاریزانی نوێ ته‌رخان ده‌كات
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه كارگێری بارسێلۆنا 98 ملیۆن یۆرۆ له‌پێناو واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی نوێ ته‌رخان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌سه‌ره‌تا بارسا 60 ملیۆنی خستووه‌ته به‌رده‌م ئێنریكی بۆ كڕینی یاریزانی نوێ، به‌ڵام راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه داوای زیادكردنی بڕه‌كه‌ی كردووه.
بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو چه‌ند گرێبه‌ستێك به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تیپه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی یاریكردنی به‌هێزتر بكات.