سلێمانی.. دوو مووچەخۆری خانەنشین گیانیان لەدەستدا

لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان
بانکی تانجەرۆ
بانکی تانجەرۆ

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ یەك شەممە 20ـی ئاداری 2022، دوو مووچەخۆری خانەنشین لە پارێزگای سلێمانی لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان گیانیان لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردستان 24ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوو مووچەخۆری خانەنشین لەکاتی سەرەگرتن بۆ مووچەکانیان لەبانکی تانجەرۆ گیانیان لەدەستدا.