نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان كاره‌ساتی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به جینۆساید ناساند
K24 – هه‌ولیر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان كاره‌ساتی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به جینۆساید ناساند‌و داوای رزگاركردنی 3200 كچ و ژنی ئێزیدی ده‌كات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا رایگه‌یاند به‌ڵگه‌ی ته‌واومان سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له‌به‌رده‌سته.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان له عێراق و سوریا، رایگه‌یاند هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئاینی ـ ئه‌تنیكی 400 هه‌زار كه‌سی داوه، به رێگه كوشتن و كه‌نیزه‌كردنیان و تاوانه‌كانی دن.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به پشت به‌ستن به دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند 3200 ژن و منداڵی ئێزدی هێشتا له‌ژێر ده‌ستی رێكخڕاوی داعش دان و داوا رزگاركردنیان ده‌كات.