ئیمارات به پێشوازیكردن له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت چ په‌یامێك بگه‌یه‌نێت؟
K24- هه‌ولێر:
دوای زیاتر له 11 ساڵ له پچڕانی په‌یوه‌ندیی نێوان دیمه‌شق و جیهانی عه‌ره‌بی، ئیمارات ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی پێشوازیكردن له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیمه‌شق بۆ باوه‌شی جیهانی عه‌ره‌بی بكات.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـه‌وه، كه تا ئێستا نیو ملیۆن هاووڵاتیی له‌و ململانێیانه‌دا كوژراون و به ملیۆنان كه‌سیش وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌سه‌ده بۆ وڵاتێكی عه‌ره‌بی.
ئیمارات و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی (ته‌نها عومان نه‌بێت)، له فێبرایه‌ری ساڵی 2012ـه‌وه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا پچڕاندووه و كۆمكاری عه‌ره‌بیش له‌و كاته‌وه ئه‌ندامێتیی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵپه‌ساردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێك سه‌ركوتكاری و كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی بۆ داواكردنی دیموكراتیه‌ت و ئازادیی گشتی له ساڵی 2011 له‌لایه‌ن حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ئه‌نجامدرا و بووه هۆی جه‌نگێكی كاولكار و خوێنڕشتنێكی زۆر له‌و وڵاته و جۆره‌ها لایه‌نی تایفه‌گه‌ری و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی شوێنی خۆیان له‌ناو ململانێكانی ئه‌و وڵاته كرده‌وه.
كاتێكیش ئه‌مه‌ریكا هاته سه‌ر هێڵ، ئیمارات وه‌ك هاوپه‌یمانێكی واشنتن پشتیوانییه‌كی زۆری ئۆپۆزیسیۆنی سووریای له دژی حكومه‌تی دیمه‌شق كرد، به‌ڵام له كۆتایی ساڵی 2018، ئه‌بوزه‌بی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق كرده‌وه، له‌كاتێكدا تا ئێستاش كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌ندامێتیی سوریای به هه‌ڵپه‌سێردراوی هێشتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك به‌حره‌ینیش، كه له مارسی ساڵی 2012 نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی خۆی له دیمه‌شق داخستبوو، به‌رده‌وامبوونی كاری باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نیازی خۆی بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌و وڵاته.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ دیمه‌شق، چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د كه‌وت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیماراتیش ئیدانه‌كردنێكی فراوانی ئه‌مه‌ریكای به‌دوای خۆیدا هێنا و واشنتن ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ "سه‌رۆكێكی دیكتاتۆر" وه‌سفكرد.
"سه‌ركرده‌ی جیهانی عه‌ره‌بی"
له راپۆرتێكدا، به‌در ئه‌لسه‌یف، مامۆستای زانكۆی كوه‌یت بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی: "ئیمارات خۆی به "سه‌ركرده‌ی جیهانی عه‌ره‌بی" ده‌زانێت و هیوای وایه وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی شوێن پێی ئه‌و بكه‌ون"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ده‌توانین لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیمارات له پێشوازیكردنی ئه‌سه‌د بكه‌ین".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ گوتی: "ئیمارات فشار دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سووریا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی، به‌بێ ئه‌وه‌ی كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری سوورییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو بگرێت".
نیكۆلاس هێراس، توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی نیولاینز به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، "ئیمارات هه‌وڵ ده‌دات ببێته دروستكه‌ری بڕیار له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوورتریش له‌وه له ئۆراسیا، به‌و هیوایه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناكۆكی په‌نای بۆ ببه‌ن و به لایه‌نێكی متمانه‌پێكراو بیزانن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌بوزه‌بی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و رۆڵه‌یه‌وه، ده‌یه‌وێت خۆی به‌ڕووی حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌دا بكاته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرنگپێدانی زیاتر به ئاسیا".
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ئاستی ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، گرژییه‌كانی ناوخۆی سووریا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئاڵۆزتر بوون و مۆسكۆ به ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه راسته‌وخۆیه‌كه‌ی له ساڵی 2015، دیارترین رۆڵی له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د گێڕا، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سووریا رووبه‌رێكی زۆر فراوانی خاكه‌كه‌ی له ساڵانی سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه له‌ده‌ستدا.
له به‌رامبه‌ردا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته هاوكاری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كرد، كه پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
هێراس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌سه‌د هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی مۆسكۆیه و ئیماراتییه‌كانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ دانوستانكردن له‌سه‌ر واقعێكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه زه‌روره‌تێكی حه‌تمییه، چونكه ئه‌سه‌د له جه‌نگی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووه و هێزێكی ئه‌تۆمیی جیهانی به‌ته‌واوی پاڵپشتیی ده‌كات".
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانی ئه‌سه‌د بۆ ئیمارات، ته‌نها دوای چه‌ند رۆژێكی كه‌م دوای سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات بۆ مۆسكۆ دێت، كه تێیدا چاوی به سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسییه‌كه‌ی كه‌وت، له‌كاتێكدا له 24ی مانگی رابردووه‌وه، رووسیا به هێرشی سه‌ر ئۆكرانیاوه سه‌رقاڵه.
ئه‌و گه‌رمبوونه‌وه‌یه‌ش له په‌یوه‌ندییه‌كانی دیمه‌شق، به سه‌ركه‌وتنێكی دیپلۆماسیی بچووك بۆ مۆسكۆ لێكده‌درێته‌وه، كه ئه‌بوزه‌بی توانیویه‌تی پێشوازی له یه‌كێك له‌و سه‌رۆكه كه‌مانه بكات، كه پشتیوانی له هه‌ڵوێستی رووسیا دژ به ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
هێراس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئیمارات به‌و چاوه سه‌یری رووسیا ده‌كات، كه له ساڵانی داهاتوودا یاریزانێكی گرنگ ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هێزێكی ده‌ره‌كییه، كه ده‌توانرێت زیاتر له ئه‌مه‌ریكا پشت به سیاسه‌ته‌كه‌ی ببه‌سترێت".
گوتیشی: "چیتر ئه‌بوزه‌بی نایه‌وێت پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتان له پڕۆژه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكات".
بێئومێدی ئه‌مه‌ریكا
رۆژی شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نێد برایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه ئاشكرایه بۆ ره‌وایه‌تیدان به به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ست به بێئومێدییه‌كی زۆر قووڵ ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داوا له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین، كه ئاماده‌كاری بۆ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، به جددی ئاوڕێك له‌و تاوانانه بده‌نه‌وه، كه رژێمی سووریا ئه‌نجامیداون".
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به‌در ئه‌لسه‌یف گوتی: "واشنتن داوای له هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه كردووه، به‌رپرسیارێتی ئه‌منیی زیاتر له ئه‌ستۆ بگرن".
گوتیشی: "ئیمارات به‌شداری له‌وه‌شدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش مانای وایه، كه ئیمارات بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كۆك نییه، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر وڵاتێك هه‌وڵ بۆ پێكانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌دات"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌سه‌د بۆ ئیمارات، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات نابێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌سام ئه‌بو عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری دیمه‌شق بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دایه، "ناكرێت به‌چاوی به‌ر له 11 ساڵ سه‌یری دۆسیه‌ی سووریا بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، به‌شێك له وڵاتانی هانداوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێ بۆ پرسی سووریا بكه‌ن.
له وڵاتێكیش كه زیاتر له 90%ی دانیشتوانی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له ئاواره‌یی و په‌نابه‌رێتیدا ده‌ژین و ژێرخانه‌كه‌ی به‌ته‌واوی وێران بووه، دیمه‌شقیش هه‌وڵ ده‌دات گه‌رمایه‌تییه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و وڵاته بونیات بنێته‌وه، كه به‌هۆی جه‌نگ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئه‌بو عه‌بدوڵڵا گوتی: "سووریا رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی زۆر گه‌وره‌ی ئابووری بووه‌ته‌وه و پێویستیی به پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه".
H.B