فڕۆکەیەك بە 133 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

تیمی فریاگوزاری رەوانەی شوێنی کەوتنەخوارەوەکە کراون
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە چینییەکە
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە چینییەکە

K24 - هەولێر:

کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی چین رایگەیاند، فڕۆکەیەك کە سەربە هێڵی ئاسمانی "چاینا ئیستێرن"ـە لە باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە بە 133 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی "CCTV" راشیگەیاند، فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ-737 و لە نزیك شاری "وۆژۆو" بە 133 سەرنشینەوە کەوتووەتە خوارەوە و تیمی فریاگوزاری راستەوخۆ رەوانەی شوێنەکە کراون.

جوڵەی فڕۆکەکە لە ساتی کەوتنەخوارەوە
جوڵەی فڕۆکەکە لە ساتی کەوتنەخوارەوە

بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەك کە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نیشان دەدات، وامەزەندە دەکرێت هیچ سەرنشنینێک لە رووداوەکەدا رزگاری نەبووبێت. 

سەرچاوە: AFP

H.H