ئۆکرانیا: دانوستان لەگەڵ رووسیا بەردەوام دەبێت

ئەمڕۆ بە ئۆنڵاین بەردەوامی بە گفتوگۆکان دەدەن
دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا - فۆتۆ: AA
دانوستانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا - فۆتۆ: AA

K24 – هەولێر

راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئۆنڵاین دانوستانیان لەگەڵ رووسیا بەردەوام دەبێت.

میخایل پۆدۆلیاک، راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دانوستانەی بە مەبەستی بەرقەرارکردنی ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا دەستیان پێکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئادار بە ئۆنڵاین بەردەوام دەبن.

لە روونکردنەوەیەکیدا سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، پۆدۆلیاک باسی لەوەشکرد کە دانوستانەکان ئەمڕۆ بە شێوەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبن، رایگەیاند: ''پێش ئەمە کاری زۆر چڕ هەبوو لە گرووپە لاوەکیەکانی کاردا''.

دوای ئەوەی لە 24/2/2022، رووسیا هێرشی بۆ سەر ئۆرانیا دەستپێکرد، تائێستا چەند گەڕێکی دانوستان لەنێوان کیێڤ و مۆسکۆ بەڕێوەچوونە، بەڵام تائێستا گفتوگۆکانی نێوانیان بێ ئەنجام بووە.