سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ریاوانی رووسی له ماریۆپۆل كوژرا

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ریاوانی له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای ئۆكرانی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌ندریه بالی، جێگری سه‌رۆكی كه‌شتیگه‌لی رووسیا له ده‌ریای ره‌ش له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ربازنی ئۆكرانیی ده‌كوژرێت.
مۆسكۆ راشیگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركرده رووسییه له‌كاتی شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ سوپای ئۆكرانی له نزیك به‌نده‌ره‌كانی ماریۆپۆل كوژراوه، ئه‌مه دووه‌م جاره هێزه رووسییه‌كان له‌و شوێنه سه‌ركرده‌یه‌كیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
بیست و شه‌شه‌مین رۆژ به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیادا تێده‌په‌ڕێت، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای ده‌كات، نزیكه‌ی 3 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپایی بوونه‌ته‌وه.
جیا له كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی هه‌ردوولا و وێرانبوونی شاره ئۆكرانییه‌كان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆش له نێوانی هه‌ردوو وڵات.