ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغبێته‌وه "سانای مام یوسف" به‌م جۆره سزا ده‌درێت
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی له لایڤێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه‌سێك به ناوی "سانا یوسف ئه‌حمه‌د" "سوكایه‌تی به شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه" كرد و ستایشی سه‌دام حوسێنی كرد، كه كیمیاییبارانی شاره‌كه‌ی كردووه و ئه‌و به "ترش و خوێ" پێداكردن وه‌سفیكرد، ئه‌و قسانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه له دژی رێكاری یاسایی گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ (21ی ئازار/ مارسی 2022)، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لە سەرسکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی سوکایەتی بە شەهیدان ودانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی هەڵەبجە لە شاری سلێمانی بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و دەزگا ئەمنیەکانی دیكه تۆمەتبار "سانای یوسف ئه‌حمه‌د" لە دایکبووی (1994) دانیشتوی سلێمانی گوندی ئەڵمانی بەپێ مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن دەستگیر کرا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە تا رۆی 30ی ئازار/ مارسی 2022، بەندکرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار بۆ رێکخراوە".
به گوێره‌ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (6)ـی ساڵی (2008)ی تایبه‌ت به "خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن"، سزای تۆمه‌تبار به‌م جۆره‌یه:
ده‌قی مادده‌ی 2:
هەرکەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی (موبایل) یان ئامێرێکی پەیوەندی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن (قذف) یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات یان دزەی بە گفتوگۆ کردن کرد یان وێنەی چەسپاو یان جووڵاو یان کورتە نامەی بڵاو کردەوە کە لەگەڵ خۆرەوشتی گشتیدا ناگونجێ یان بەبێ روخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان کاروبارێکی وا کە شەرەف بریندار بکات یان هانی ئەنجام دانی تاوان یان کاری بەدرەوشتی یان بڵاو کردنەوەی زانیاری پەیویست بە نهێنی ژیانی تایبەت یان خێزانی بۆ تاکەکان بڵاوبکاتەوە کە بەهەر رێگایەک بێت چەنگی کەوتبێت هەتا ئەگەر راستیش بن، ئەگەر بە هۆی بڵاوکردنەوەیان و دابەشکردنیان سوکایەتی یان زیانیان پێ بگەیەنێت ، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت (حبس) کە لە (6) مانگ کەمتر نەبێت و لە (5) ساڵیش زیاتر نەبێت و بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە (1000000) یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (5000000) پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەکێک لەو دوو سزایە سزادەدرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و ده‌قه یاساییه بێت، سانا یوسف ئه‌حمه‌د، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغبێته‌وه و بسه‌لمێندرێت ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 6 مانگ كه‌متر نه‌بێت و 5 ساڵ زیاتر نه‌بێت، سزای دارایی ده‌درێت به بڕێك پاره كه له ملیۆنێك كه‌متر و له 5 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، یانیش به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێت.