هۆل... ده‌وڵه‌تێك له‌نێو كه‌مپێكدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، دوای دڵنیایی ئه‌منی و نه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك، 24 ماڵباتی دیكه‌ی عێراقی له كه‌مپی "هۆل"ـی سووریا گه‌ڕێندرانه‌وه.
كه‌ریم نووری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كۆمپی "هۆل" له سووریا، 13 كیلۆمه‌تر له سنووری عێراقه‌وه دووره، 70 هه‌زار كه‌س له ماڵباتی ئه‌و داعشانه‌ی كه له جه‌نگدا كوژراون و یاخوود به دیل گیراون، تێیدا ده‌ژین و تا ئێستاش كه‌سانێك له‌وێن كاریگه‌ری داعشیان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
كه‌ریم نووری راشیگه‌یاند، "تا ئێستا عێراق 453 ماڵباتی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 24 خێزانی دیكه به‌ره‌و پارێزگای ئه‌نبار گه‌ڕانه‌وه. ده‌شڵێت: "كه‌مپی "هول" به‌ده‌ستی حكومه‌تی سووریاوه نییه، به‌ڵكو له ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته، له ساڵی 1991 دروستكراوه، 30 هه‌زار عێراقی تێدا ده‌ژین و 20 هه‌زاریان منداڵن، مانه‌وه‌یان له‌وێ مه‌ترسی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان".
كه‌مپی "هۆل" ده‌كه‌وێته باشووری شاری "هۆل"ـی نزیك له سنووری عێراق - سووریا، نزیكه‌ی حه‌فتا هه‌زار ماڵباتی داعشی تێدا ده‌ژی.
له‌و كه‌مپه‌دا 20 هه‌زار ئافره‌ت و 50 هه‌زار منداڵی ماڵباتی چه‌كدارانی داعشی تێدا ده‌ژین، جیا له‌وه‌ش 400 چه‌كدار پاسه‌وانی ئه‌و كه‌مپه ده‌كه‌ن.