لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 8 هەزار هاووڵاتی سڤیل لە ئۆکرانیا دەرباز کران

K24 – ههولێر:
ئیرینا ڤیریشوك، جێگری سەرۆك وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنیا 8 هەزار و 57 هاووڵاتیی مەدەنی توانیویانە لە رێگەی رێرەوە مرۆییەکانەوە دەرباز بن.
ئیرینا ڤیریشوك، لە رێگهی کورتە ڤیدیۆیەکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، لەو هەشت رێڕەوە مرۆییەی کە بۆ دەربازبوونی هاووڵاتیانی سڤیل جیاکراوەتەوە، تەنیا حەوت دانەیان سوودی لێ وەردەگیرێت.
ئاماژهی بهوهش كرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تەنیا 8 هەزار و 57 هاووڵاتیی مەدەنی توانیویانە لە رێگای رێرەوە مرۆییەکانەوە دەرباز بن و گوتیشی: "سەرباری هەموو ئاستنگییەکان، 3 هەزار و 7 هاووڵاتی توانیویانە لە ماریۆپۆڵ-ەوە دەرباز بن بۆ شاری زاپۆریژیا. لە گوندەکانی دەوروبەری کیێڤیش 4 هەزار و 370 سڤیل دەرباز بوون".