هانده‌رانی ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌ی ئانچیلۆتی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن
كاریگه‌ری شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ تا دێت له‌سه‌ر كارلۆ ئانچیلۆتی زیاتر قورس‌تر ده‌بێت و هانده‌رانی یانه‌كه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره ئیتاڵیاییه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی رادیۆ ماركا، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام به بارسێلۆنا دۆڕا، هانده‌رانی ریال مه‌درید و كارگێری یانه‌كه به ته‌واوه‌تی له ئانچیلۆتی بێهیوابوونه و به دوای شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌دا ده‌گه‌ڕێن.
به گوێره‌ی به‌دوادچوونێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، زۆرینه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید له سۆشیاڵ میدیا و به تایبه‌تی له تویته‌ر داوا ده‌كه‌ن چابی ئالۆنسۆ یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و راهێنه‌ری ئێستای تیپی لاوانی ریال سوسیداد شوێنی كارلۆ ئانچیلۆتی بگرێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هانده‌رانی ریال مه‌درید نایانه‌وێت رائول گۆنزالێز راهێنه‌ری تیپی دووه‌می یانه‌ی ریال مه‌درید شوێنی ئانچیلۆتی بگرێته‌وه و زیاتر متمانه‌یان به ئالۆنسۆ هه‌یه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شایانه‌كان وه‌ربگرێت.