چاڤی چاوی له‌سه‌ر یاریزانێكی پرێمه‌رلیگ هه‌ڵناگرێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا، چاڤی هێرناندێز به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی دیكه‌ی پرێمه‌رلیگ راسپاردووه و ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه بكاته شوێنگره‌وه‌ی عوسمان دێمبلی.
یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه 3 یاریزانی له پرێمه‌رلیگه‌وه گواسته‌وه، ئۆبامیانگ له ئارسێناڵ، فێران تۆرێس له مانچێسته‌ر سیتی و ئاداما تراورێ له ولڤرهامتن، پێشبینی ده‌كرێت یاریزانێكی لیدز یونایتد ببێته چواره‌مین یاریزانی پرێمه‌رلیك كه رووده‌كاته بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 22 ئاداری 2022، ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا له‌سه‌ر راسپارده‌ی چاڤی هێرناندێز گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی رافینهای یاریزانی باڵی راستی لیدزیونایتد ده‌ستپێكردووه كه پێشبینی كراوه ئه‌م یاریزانه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، چاڤی ده‌یه‌وێت له ئێستاوه پلان بۆ شوێنگره‌وه‌ی عوسمان دێمبلی دابنێت كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت و هێشتا پێشوه‌چوونێك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دێمبلی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا رووینه‌داوه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی: چاڤی چاودێرییه‌كی وردی رافینهای كردووه و له ڕووی لایه‌نی هێرشبه‌ری هونه‌ری تاكه‌كه‌سی و خێراییه‌كه‌ی زۆر به‌و یاریزانه به‌رازیلییه سه‌رسامه و ده‌یه‌وێت به‌خێرایی گرێبه‌سته‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌گه‌رنا دوورنییه په‌یوه‌ندی به بایرن میونشن بكات.
رافینهای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2020 له یانه‌ی رینسی فه‌ره‌نسا به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی لیدز یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له كۆی 28 یاری، 9 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.