ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت كێشه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌م یاریزانه چاره‌سه‌ر بكات
به‌رپرسانی ریال مه‌درید ڕاده‌ره‌كانی خستووه‌ته سه‌ر یاریزانێكی یانه‌ی بایرن میونشن و ده‌یه‌وێت كێشه‌ی هێڵی به‌رگری به‌م یاریزانه چاره‌سه‌ر بكات.
پێگه‌ی Le10Sportـی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له دوای یاریی كلاسیكۆ ده‌ركه‌وت هێڵی به‌رگری یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ژێر پرسیار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه، له دوای رۆیشتنی سێرخیۆ رامۆس به ته‌واوه‌تی ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر هێڵی به‌رگری یانه‌كه ده‌ركه‌وتووه و له یاریی كلاسیكۆش ریال مه‌درید له نێو بێرنابیۆ به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌ره‌نسیه‌كه، یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواسته‌وه‌ی دایوت ئاوپامیكانۆی به‌رگریكاری بایرن میونشن ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌م به‌رگریكاره فه‌ره‌نسییه بۆ بێرنابیۆ بگوازنه‌وه.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌شێك له یارییه‌كان هه‌مان رۆڵی پێشووی سێرخیۆ رامۆس ده‌داته داڤید ئالابای به‌رگریكاری نه‌مساوی، به‌ڵام هێشتا هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی خۆی رابگرێت به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و تیپانه‌ی كه خاوه‌نی هێڵێكی هێرشبه‌ری به‌هێزن.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌خێرایی ده‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر به‌هێزبوونی هێڵی به‌رگری بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو، چونكه ته‌مه‌نی مارسێلۆ بۆ ریال مه‌درید كۆتایی هاتووه و ئاستی كارڤاخاڵیش به ته‌واوه‌تی هانده‌رانی بێهیوا كردووه، بۆیه فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت دایوت ئاوپامیكانۆی 23 ساڵان بۆ مه‌درید بگوازێته‌وه.
ئاوپامیكانۆ له هاوینی رابردوو له یانه‌ی لایپزیگ به به‌های 42 ملیۆن یۆرۆ بۆ بایرن میونشن گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه به‌شداریی له 30 یاریی كردووه و یه‌ك گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.