له ئاكرێ چوار ته‌قه‌كه‌ر ده‌ستگیركران
K24 – دهۆك:
داواكاری گشتیی ئاكرێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامییه‌ت و ئاسایش و پۆلیسی ئاكرێ، چوار ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركرد.
ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه رۆژی (20ی ئازار/ مارسی 2022)، به ناوی "خۆشی ده‌ربڕین" ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردبوو.
رۆژی (20ی ئازار/ مارس) له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ندێك كه‌س به ته‌قه‌كردن "خۆشییان" ده‌ربڕی، به‌ڵام ته‌قه‌كردنه‌كه‌یان بووه هۆی برینداربوونی دوو هاووڵاتی.
به گوێره‌ی لێدوانی پۆلیسی ئاكرێ، ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون، چه‌كه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و به گوێره‌ی مادده‌ی 495ی هه‌مواركراوی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی (1969)، هه‌ریه‌كیان سزا ده‌درێن به به‌ندكردن به مه‌رجێك له ساڵێك كه‌متر نه‌بێت و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێت.