له سۆران دوو منداڵ به هۆی سوتانی ماڵیان گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – سۆران:
دوو منداڵی سێ ساڵان له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له ماڵیان سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه كاتژمێر (03:15)ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی ئازار/ مارسی 2022)، له گه‌ڕه‌كی "شه‌هیدانی به‌ختیاری"شارۆچكه‌ی سۆران روویداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، هه‌ریه‌ك له "یادگار یونس" و "شایستە ئەحمەد" کەتەمەنیان سێ ساڵان بووە، سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌و باره‌یه‌وه نزیك له شوێنی رووداوه‌كه گوتی: به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاریان منداڵەکان لەخەودابوونە و دایکیشیان بێ ئاگابووە لەهەڵچوونی سۆپا و بەهۆی ئەوەی خانووەکە دار‌و حەسیر بووە، ئاگره‌كه بەخێرای ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
له باره‌ی هۆكاری ئاگره‌كه‌وه، بەیار محیەدین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ كوردستان24، گوتی: بە هۆی هەڵچوونی سۆپای نەوت و نزیکی لەپەردەی پەنجەرەی ماڵەکە ئاگرەکە بڵاوبووه‌تەوەو بەهۆیەوە دوومنداڵه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.