پوتن و ماكرۆن به ته‌له‌فۆن قسه‌یانكرد
K24 – هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هه‌ردوو سه‌رۆككۆماری رووسیا و فه‌ره‌نسا ره‌وشی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد، جیا له ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان كیێڤ و مۆسكۆ.
كۆشكی كرملن راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا په‌یوندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا.
كرملن راشیگه‌یاند، به ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نی فه‌ره‌نسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ئه‌نجامدرا، تێیدا ره‌وشی ئۆكرانیا و گفتوگۆكانی نێوان نوێنه‌رانی كیێڤ و مۆسكۆ تاووتوێكران.