رووسیا داوای لەناوبردنی چەکە کیمیاییەکان لە ئەمەریکا دەکات

"هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی جیهان"
ئەرشیف - AA
ئەرشیف - AA

K24 - هەولێر

باڵیۆزخانەی رووسیا لە واشنتن، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات، کە بە ئەنقەست لە ناوبردنی چەکە کیمیاییەکانیان دواخستووە، داواشی کردووە واشنتن، پرۆسەکە تەواو بکات و کۆتایی بە چەکە کیمیاییەکانی بێنێت.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی رووسیا لە واشنتن رایگەیاند "رووسیا لە ساڵی 2017دا  تەواوی چەکە کیمیاییەکانی لەناوبردووە، کە بە بەڵگە لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتیی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام  ئەمەریکا بە ئەنقەست لە ناوبردنی %3ی چەکە کیمیاییەکانی دواخستووە، ئەمەش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی جیهان، هەر بۆیە داوا لە ئەمەریکا دەکەین تەواوی چەکە کیمیاییەکانی لەناوبەرێت".