بەیرووت داوای وەرگرتنەوەی 950 ملیۆن دۆلار قەرز لە بەغدا دەکاتەوە

"ئەو قەرزە مافێکی رەوایە"
دۆلار
دۆلار

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی ئەنجوومەنی پیاوانی کاری عێراقی لوبنانی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات قەرزی پیاوانی کاری لوبنان بداتەوە، کە بڕەکەی گەیشتووەتە 950 ملیۆن دۆلار.

عەبدولوەدود نەسولی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیاوانی کاری عێراقی لوبنانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی ئاشکرای دەکات، ئەو بڕە قەرزە بۆ گرێبەستی کۆمپنیاکانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵانی بەر 1990 تاوەکو 2003 دەگەڕێتەوە. ئاماژە بەوەشدەدات ئەو قەرزە مافێکی رەوایە بە گوێرەی سیستەم و یاساکان.

سەرۆکی ئەنجوومەنەکە پێشنیاز دەکات، قەرزی لوبنانییەکان بە شێوەی هەناردەکردنی سووته‌مەنی یان نەوتی خاوی عێراقی بدرێتەوە، کە بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات بێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا.