هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان راگه‌یه‌ندرا

كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌ و بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانیش محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در
ساتی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان
ساتی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان

K24 – هه‌ولێر:

له‌ به‌غدا به‌ به‌شداری پارتی و كوتله‌ی سه‌در و سیاده‌، "هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان" راگه‌یه‌ندرا.

سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در، حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌ك پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در وه‌ك پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ناسێنێت.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پشتیوانی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ زۆرترین كورسی نوێنه‌رانی هه‌یه‌.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار پاڵێوراوی كوتله‌ی زۆرینه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانه‌ راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.

3254
4352
34254
54325