سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن
کوردستان
هاوپهیمانی رزگاریی نیشتمان
سهرۆك بارزانی
بارهگای بارزانی
حهلبووسی
هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
K24 – ههولێر:
بارهگای بارزانی رایگهیاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23ی ئاداری 2022 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا هەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ههروهها راشیگهیاند، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی رزگاریی نیشتمانی کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.