سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە رێی تەلەفۆنەوە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک مەسعود بارزانی  و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە
سەرۆک مەسعود بارزانی و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە

K24 – هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23ی ئاداری 2022 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  سەرۆک مەسعود بارزانی  و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

باره‌گای بارزانی رایشیگه‌یاند، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی رزگاریی نیشتمانی کرد و  ئەو پێشهاتەی بە هەنگاوێکی گرنگ  لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و بەدیهاتنی داخوازیی هاووڵاتیان و هەروەها سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.