نرخی نەوت 120 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەتەوە و نەوتی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک 120 دۆلاری تێپەڕاند.

کاتژمێر 7:55 خولەکی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/3/2022، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 120 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش، هەر بەرمیلێکی بە 113 دۆلار و 91 سەنت لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشرێت.

ماوەی مانگێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، هۆکاری سەرەکیش جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیایە.