پێش ره‌مه‌زان له‌م كاته‌دا به‌شه‌خۆراكی مانگانه دووباره دابه‌ش ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی ئیتیحادی ئاشكرای ده‌كات، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (27ـی ئادار / مارسی 2022)، ده‌ست ده‌كرێت به دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌شه خۆراكی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، كه كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕ و رێگه‌گرتن له گرانبوونی له ته‌واوی عێراقدا.
عه‌لا جبووری، وه‌زیری بازرگانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ جاری دووه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان بكرێت.
وه‌زیری بازرگانی عێراق راشیگه‌یاند، داوامان كردووه له‌و شوێنانه ده‌ست به دابه‌شكردن بكرێت به گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌ژارنشینن. ده‌شڵێت: "ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی دووه‌می به‌شه‌خۆراكی مانگی ره‌مه‌زان كاریگه‌ری به‌سه‌ر وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م نابێت".
عه‌لا جبووری روونیكرده‌وه، پێكهاته‌كانی هه‌ڵمه‌تی دووه‌م پێك دێن له (برنج، شه‌كر، نیسك، ئالینۆك، زه‌یت و دۆشاوی ته‌ماته).