به‌ ڤیدیۆ.. شاری ماریۆپۆل بووه‌ته‌ خۆڵه‌مێش

بڕیاری نه‌داوه‌ خۆی راده‌ستی مۆسكۆ بكاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

مانگێك به‌سه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیا تێده‌په‌ڕێت، له‌و كاته‌دا ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی له‌به‌ر ده‌م په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و لووتكه‌ی ناتۆ ئاشكرای كرد، مۆسكۆ چه‌كی قورسی له‌كاتی هێرشه‌كاندا به‌كار هێناوه‌.

دوای به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له‌ ئۆكرانیا، شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ناراوی ماریۆپۆل، ئه‌و شاره‌  بڕیاری نه‌داوه‌ خۆی راده‌ستی مۆسكۆ بكاته‌وه‌.

له‌م شاره‌دا 200 هه‌زار كه‌س خۆیان له‌ ژێرزه‌مینه‌كان حه‌شارداوه‌، زۆربه‌یان دانیشتوانی كیێڤن بۆ ئه‌وێ هه‌ڵاتوون.

سه‌رۆكی شاره‌وانی ماریۆپۆل رایگه‌یاند، رووسه‌كان ماریۆپۆلیان كردووه‌ته‌ خۆڵه‌مێش، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختی بكه‌ن.

ماریۆپۆل ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو دوورگه‌ی دۆنێتسك و كریمیا و به‌ زمانی رووسی ده‌دوێن، مۆسكۆ چه‌ندین جار داوای كردووه‌ ئه‌و شاره‌ راده‌ست بكه‌ن، بۆیه‌ خه‌ڵكی ماریۆپۆل تا ئێستا به‌رگری ده‌كه‌ن.