پارێزگاری هەولێر سڵاو و رێزی سەرۆكی حكومەتی گەیاندە خەڵكی دیاربەكر

یەكەمین پیشانگای گەشتوگوزاری میزۆپۆتامیا لە دیاربەكر به‌ڕێوه‌چوو
پیشانگای گه‌شتوگوزاری میزۆپۆتامیا
پیشانگای گه‌شتوگوزاری میزۆپۆتامیا

K24- هه‌ولێر:

هەرێمی كوردستان بەشداری لە یەكەمین پیشانگای گەشتوگوزاری میزۆپۆتامیا لە دیاربەكر كرد و پارێزگاری هه‌ولێر له‌ گوتارێكدا رایگه‌یاند، زۆر گرنگە لە رێگەی گەشتوگوزارەوە هەرێمی كوردستان ببێتە پردێك بۆ بەیەك گەیاندنی گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە.

شاندێكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، بەشداریان لە یەكەمین پیشانگای گەشتوگوزاری میزۆپۆتامیا لە دیاربه‌كر كرد.

پیشانگای گه‌شتوگوزاری میزۆپۆتامیا
پیشانگای گه‌شتوگوزاری میزۆپۆتامیا

پارێزگاری هەولێر لە گوتەیەكدا سڵاو و رێزی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گەیاندە خەڵكی دیاربەكر و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لێكردن و هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا .

ئاماژەی بەوەش كرد، گەشتوگوزار وەك یەكێك لە كایە گرنگەكانی ئابووری لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌.

پارێزگاری هەولێر دووپاتی كردەوە، زۆر گرنگە لە رێگەی گەشتوگوزارەوە هەرێمی كوردستان ببێتە پردێك بۆ بەیەك گەیاندنی گەل و نەتەوەكانی ناوچەكەدا.