بایدن: رووسیا له G20 ده‌رده‌كه‌ین

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی G7 له برۆكسله‌وه رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رووسیاوه به گوێره‌ی شێوه‌و سرووشتی كاره‌كه وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "من گفتوگۆیه‌كی زۆر راشكاوانه‌م له‌گه‌ڵ شی جین بینگ، سه‌رۆكی چین كرد، به راشكاوانه پێم گوت، ئه‌گه‌ر هاوكاری رووسیا بكه‌ن، ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت، من هه‌ڕه‌شه ناكه‌م، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژمان هه‌بوو، ئه‌وان نایانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان تێك بده‌ن".
بایدن ده‌شڵێت: "دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له 1ـی 4 كۆنفرانسێكمان له‌گه‌ڵ چین ده‌بێت، له‌وێ زۆر شت باس ده‌كه‌ین، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایه، پێمان راگه‌یاندووه، نه‌چنه ناو ئه‌و یارییه قێزه‌وه‌نه كه پوتن ئه‌نجامی ده‌دات".
بایدن روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی G7 باسمان له ئاسایشی خۆراك له جیهان كرد، كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر وڵاتانی جیهان و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، ئۆكرانیا سه‌به‌ته‌ی خۆراكی جیهانه، بۆ ئه‌مه وه‌ك جێگره‌وه، كه‌ندا و ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌می زۆر باشی گه‌نمیان هه‌یه، قه‌ره‌بووی گه‌نمی ئۆكرانیا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه زیانه‌كانی ئاسایشی خۆراك كه‌متر بێته‌وه.
جۆ بایدن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت رووسیا له G20 بچێته ده‌ره‌وه، له‌وانه‌یه ئۆكرانیا بتوانێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی G20 بكات، كێیڤ ده‌توانێت ئه‌و بڕیاره بدات.
بایدن گوتی: "به‌هه‌زاران سه‌ربازی ئێمه ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كراون، مۆسكۆ نه‌یتوانی وڵاتانی ناتۆ په‌رته‌وازه بكات".