سۆران.. شوانكارێك به‌ر مین كه‌وت
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ئاشكرای ده‌كات، ئەمڕۆ (24ـی ئادار / مایسی 2022) لە ناحیەی سیدەکان شوانکارێک بەرمین کەوت و مەترسی لەدەستدانی قاچی راستی لێده‌كرێت.
راگەیاندنی بەشی هاریکاری قوربانیانی مین له بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی "ع ، ئ" کە پیشەی شوانکارە لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كانی لە ناوچه‌ی گردەقەلی سنوری گوندی شیوانی سه‌ر به ناحییه‌ی سیده‌كان بەرمین کەوت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه راشیگه‌یاند، ئه‌و قوربانییه لەلایەن کەسوکاریەوە بە برینداری گەیه‌ندراوه‌ته بنکەی تەندروستیی، دوای چارەسەرکردنی سەرەتایی رەوانەی فریاکەوتنی سۆران کرا.