ده‌زگای ئاشتی جیهانی 10 ئارامترین شوێنی له سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ستنیشان كرد
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م، مرۆڤ به‌رده‌وام بیر له‌و شوێنانه ده‌كاته‌وه كه سه‌لامه‌تن و جه‌نگ نایانگاتێ.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ساڵانه‌ی ده‌زگای ئاشتی جیهانی، 10 ناوچه وه‌ك سه‌لامه‌تترین شوێنی جیهان له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی ده‌ستنیشانكرا:
یه‌كه‌م: كۆماری ئێرله‌ندا
ریزبه‌ندی ده‌یه‌م ئارامترین وڵاتی به‌ركه‌وتووه له‌ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ڵوێستی سیاسی‌یان بێ لایه‌نه.
دووه‌م: سویسرا
ریزبه‌ندی نۆیه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1815 تا ئێستا جه‌نگ و ئاشووبی نه‌بینیووه.
سێیه‌م: كه‌نه‌دا
ئه‌و وڵاته به خه‌سڵه‌تێك ده‌ناسرێت، كه هه‌میشه له ناكۆكییه سیاسییه‌كان دووره، جیا له‌وه‌ش له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه.
چواره‌م: سلۆڤینیا
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه، تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان تێدا رووی نه‌داوه، ئاماده‌یی بۆ چوونه ناو جه‌نگیشی تێدا نییه.
پێنجه‌م: چیك
یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به‌وه ده‌ناسرێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر باشه، بۆیه به وڵاتێكی ئارام له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه.
به پێنجه‌م وڵاتی ئارام له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌ژمار كراوه، جیا له‌وه‌ش ئه‌ندامی ناتۆیه.
حه‌وته‌م: نه‌مسا
ریزبه‌ندی چواره‌م ئارامترین وڵاتی جیهانه، زانكۆی ئه‌وروپایی بۆ ئاشتی تێدا دامه‌زرا.
هه‌شته‌م: پورتوگال
له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، نه‌چووه‌ته ژێر كاریگه‌ری هیچ ناكۆكییه‌كی جیهانی، به سێیه‌م ئارامترین وڵاتی جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
نۆیه‌م: نیوزله‌ندا
به گوێره‌ی پێگه‌ی جوگرافی له شوێنێكی لاچه‌پی گۆی زه‌ویدایه، تا ئێستا نه‌چووه‌ته ناو هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسی، له‌نێو باس و خواسی شه‌ڕدا ناو و ناوبانگی نه‌بووه.
ده‌یه‌م: ئایسله‌ند
له ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان، ئارامترین وڵاتی جیهانه و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی زه سه‌ن، له‌كاتی روودانی جه‌نگی ئه‌تۆمی ئایسله‌ند سه‌لامه‌ترین شوێنی جیهانه.