ئه‌مڕۆ بایدن ده‌گاته پۆڵه‌ندا

K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (25ـی ئادار / مارسی 2022) جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته پۆڵه‌ندا كه 80 كیلۆمه‌تر له ئۆكرانیاوه دووره.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆ بایدن ده‌گاته شاری رزیسۆی پۆڵه‌ندی، بۆ نیشاندانی پشتگیری بۆ ئاواره ئۆكرانییه‌كان و پاڵپشتی كردنی كیێڤ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان.
كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، جۆ بایدن له‌لایه‌ن ئه‌ندریه دودای، هاوتا پۆڵه‌ندییه‌كه‌ی پێشوازی لێده‌كرێت، له‌وێ گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی ئاواره ئۆكرانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه له ترسی شه‌ڕ وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه.
كۆشكی سپی روونیكرده‌وه، بایدن چاوی به سه‌ركرده باڵا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت، كه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بڵاوه‌یان پێكراوه.
پێشتر ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانێكی مه‌یدانی گه‌یشته شاری رزیسۆی پۆڵه‌ندا، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی واشنتن له‌وێن.