بڕیاری ھاوکاریی مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئۆکرانیا پەسەندکرا
K24 - هەولێر:
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیاری دووەمی کە فشارەکانی سەر رووسیا زیاد دەکات و پەراوێزخستنی دیپلۆماسیی رووسیا قوڵتر دەکاتهوه، پەسەندکرد.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیاری دووەمی کە بانگەوازی کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی و گەیاندنی ھاوکاریی زیاتر بۆ کیێڤ دەکات، بە 140 دەنگ لەبەرامبەر پێنج دەنگ پەسەندکرد.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرلەنوێ دەستی بە دانیشتنی نائاسایی بۆ راکێشانی سەرنج بۆسەر لێکەوتە مرۆییەکانی شەڕی ئۆکرانیا کردەوە.
بڕیاری دووەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە 193 ئەندام پێکدێن، کە بانگەوازی کۆتایی ھێنان بە ھێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و کشانەوەی سەرجەم ھێزەکانی و گەیاندنی ھاوکاریی زیاتر بۆ کیێڤ دەکات، بە 140 دەنگ لە بەرامبەر پێنج دەنگ پهسهند كرا و 38 وڵاتیش دەنگیان نەدا. توركیا به بهڵێ دهنگی دا.
ھەریەک لە رووسیا، بێلاڕووس، کۆریای باکوور، ئێریتیریا و سووریا لە دژی بڕیارەکە وەستانەوە و چینیش دەنگی نەدا.
بهوشێوهیهش کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیاری دووەمی کە فشارەکانی سەر رووسیا زیاد دەکات و پەراوێزخستنی دیپلۆماسیی رووسیا قوڵتر دەکاتهوه، پەسەندکرد.
لە بڕیارەکەدا، سەرنج خراوەتە سەر ھێرشەکانی رووسیا کە "زیانی مرۆیی بە رێژەیەک لێکەوتووەتەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چەندین دەیەیە لە ئەوروپا نەیبینیوە".
لە بڕیارەکەدا، بانگەوازی رووسیا کراوە کە کۆتایی بە ھێرشەکانی بھێنێت و سەرجەم ھێزەکان "دەستبەجێ و بەبێ مەرج" لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە و سەرکۆنەی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر شوێنەکانی نیشتەجێبوون، مەدەنییەکان، رۆژنامەوانان، خوێندنگە و نەخۆشخانەکان بە تایبەتی لە ماریۆپۆڵ و رفاندنی بەرپرسە خۆجێییەکان کراوە.
ههر لە بڕیارەکەدا، ئاماژە بە نیگەرانیی قوڵ لە بەرامبەر دۆخی مرۆیی لە ئۆکرانیا کە تادێت بەرەو خراپبوون دەچێت و کوژرانی مەدەنییەکان و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بانگەوازی ناردنی ھاوکاریی زیاتر بۆ ئۆکرانیا و چاکردنی دۆخی مرۆیی لە وڵاتەکە، کراوە.
AA