موقته‌دا سه‌در: ناكرێت عێراق و گەلەکەی بەبێ حکومەت جێبهێڵین
K24 - هەولێر:
موقتەدا سەدر لەنوێترین پەیامیدا هەڕەشەی کۆتایی هێنانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دەکات ئه‌گەر کۆبونەوەکەی رۆژی شەممە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەنەچێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (25ـی ئادار / مارسی 2022)، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، "چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانین هیوامان بەوان و ئۆپۆزسیۆنە نیشتیمانییەکانە، لەپێناو گەلەکەیاندا بە هێمنانە حکومەتی زۆرینەی چاکسازی پێکبهێنینن".
موقته‌دا سه‌در راشیگه‌یاند، ناكرێت عێراق و گەلەکەی بەبێ حکومەت جێبهێڵین، نه‌نگییه بۆ سەربەخۆکان نیشتیمان و عێراق بێ حکوومەتی زۆرینەی چاکسازی بەجێبهێڵین.
سه‌در روونیكرده‌وه، نه‌نگییه‌كی دیكه ئەوەیە حکومەتی "پشک پشکێنە" و "زۆرینەی نیشتیمانی" بخه‌ینه تای یه‌ك ته‌رازوو.
سه‌در گوتی: "ئه‌گەر رۆژی شەممە دەنگ بە حەق و راستی نەدرێت، ئەوە ئاشکرایە کە روونادات، بەڵام ئه‌گەر رووبدات کۆتایی ئەنجوومەنی نوێنەرانە و خواش باشتر دەزانێت".
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه (26ـی ئادار / مارسی 2022)، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پشتیوانی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌و هاوپه‌یمانییه زۆرترین كورسی نوێنه‌رانی هه‌یه.