11 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی ناوخۆیی سووریا تێده‌په‌ڕێت

K24 - هەولێر:
مارتن گریفیس، بریكاری به‌رپرسی كاروباری مرۆیی و نێرده‌ی هاریكاری حاڵه‌ته فریاگوزارییه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌و وێرانكارییه‌ی له سووریا دروستبووه، له مێژووی نوێ‌دا بێوێنه‌یه.
گریفیس راشیگه‌یاند، له‌ماوه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی 11 ساڵه‌ی سووریا، نزیكه‌ی 350 هه‌زار كه‌س كوژران، 14 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌م وڵاته ئاواره‌ی وڵاتانی جیهان بوون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و 11 ساڵه‌دا، 5 ملیۆن منداڵ له سووریا له‌دایكبوونه، كه به‌رده‌وام له‌ناو شه‌ڕ و ناخۆشی بوونه. ده‌شڵێت: "تا ئێستاش له هه‌ندێك ناوچه‌ی سووریا، هاووڵاتی سڤیل ده‌كوژرێن و بریندار ده‌كرێن".
مارتن گریفیس ئاماژه به‌وه ده‌كات، بارودۆخی كه‌مپی هۆل به یه‌كجاری تێكچووه، كه 56 هه‌زار ماڵباتی داعش له‌خۆ ده‌گرێت، زۆرینه‌ی ژن و منداڵن، له جه‌نگی ناوخۆیی سووریا ئه‌و كه‌مپه‌ی زیاتر فراوان بوو.