لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە دوو هەزار منداڵی ئۆکرانی رفێندراون
K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە 24ـی شوباتی 2022ـەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار منداڵی ئۆکرانی رفێندراون.
زیلێنسکی لە پەیوەندیەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ئەنجومەنی ئەوروپادا ئاماژەی بەوەدا، هێشتا حکومەتەکەی چارەنووسی منداڵە رفێندراوەکان نازانێت.
تا ئێستا هیچ لێدوانێك لەلایەن رووسیاوە لەبارەی ئەو بابەتە بڵاونەکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە رێكخراوی یونیسێفی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكان ئاشكرای دهكات، لهوهتهی جهنگی ئۆكرانیا دهستیپێكردووه، نیوهی منداڵانی ئهو وڵاته ئاواره بوونه.
رێكخراوی یونیسێفی نێودهوڵهتی رایگهیاند، بههۆی جهنگی ئۆكرانیا و هێرشهكانی رووسیا بۆ سهر ئهو وڵاته، 4.3 ملیۆن منداڵی ئۆكرانی له كۆی 7.5 ملیۆن منداڵ ئاواره بوونهتهوه.
یونیسێف روونیكردهوه، 1.8 ملیۆن منداڵ بۆ دهرهوهی ئۆكرانیا رۆیشتوون، 2.5 ملیۆن منداڵی ئۆكرانیش له ناوهوه ئاواره بوونه.
رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر خاکی ئۆکرانیا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.
سەرچاوە: AA