وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

له‌ 24 كاتژمێری رابردوو ته‌نیا 32 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (25ی ئادار/ مارسی 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (32) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (2) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (2) هه‌زار و (833) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (169) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (758)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (758)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان