سه‌ربازێكی رووسی به‌رپرسه‌كه‌ی خۆی ده‌خاته ژێر تانك
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی رۆژئاوا باس له سه‌ربازێكی سوپای رووسیا ده‌كه‌ن، كه له خاكی ئۆكرانیا به تانك به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی یه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌ی كه‌وتووه، سه‌ربازه‌كه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی گونجاو بووه، تا ئه‌و به‌رپرسه‌ی خۆی بخانه ژێر تانكه‌كه و تۆڵه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی هاوڕێی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نيوزيلاند هيرالد"ی نیوزیله‌ندی، ده‌نگی تۆماركراوی دوو سه‌ربازی سوپای رووسیا بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌وه ئاشكرابووه، كه سه‌ربازانی رووسیا له ئه‌نجامی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس زیانه سه‌ربازییه‌كانی هێرشی سه‌ر ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، زۆر تۆڕه بوون.
Ukrainian journalist Roman Tsymbaliuk: A Russian soldier ran over his commanding officer, Colonel Yuri Medvedev, with his tank “to protest the huge number of losses they have suffered”. Putin’s in deep sh*t if his soldiers are turning on their commanders. pic.twitter.com/noGHVx0rPz
— Mike Sington (@MikeSington) March 23, 2022
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به گوته‌ی "رۆمان تسيمباليوك"ی رۆژنامه‌نووسی ئۆكرانی، سه‌ربازێكی رووسیا ئه‌فسه‌ری به‌رپرسی یه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌ی خۆی خستووه‌ته ژێر تانكه‌كه‌ی، سه‌ربازه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی روویدا، خه‌تاكه‌ی له‌سه‌ر كۆلۆنێل "یوری میدڤیدیڤ"ه، كه بووه‌ته هۆكاری كوژرانی سه‌ربازه‌كانمان".
رۆژنامه‌نووسه ئۆكرانییه‌كه ئاشكراشیكرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه رووسییه‌كه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌رتێكی گونجاوی كردووه، تا توانیویه‌تی به تانك به‌سه‌ر فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی خۆی بكه‌وێت، له ئه‌نجامیشدا فه‌رمانده رووسییه‌كه بریندار بووه و هه‌ردوو قاچی وردوخاش بووه.
رۆژنامه‌ی "نيوزيلاند هيرالد" روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده زانیارییه‌كه به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، تۆمارێكی ده‌نگی نێوان دوو سه‌ربازی سوپای رووسیا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێرشی مۆسكۆ بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بێسه‌روبه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسیا بۆردومانی سه‌ربازه‌كانی خۆی كردووه.
Intercepted call between #Russian soldiers in #Ukraine: "It’s a sh*tshow … They couldn’t even send off the 200s here. They rode with us for 5 days.
— Julie Laumann 🌻 (@Otpor17) March 24, 2022
Even in Chechnya, there was nothing like this, this is a madhouse."https://t.co/fOOWNEuihr pic.twitter.com/CTn2pltVVZ
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا هاتووه: هێزه‌كانی ئۆكرانیا یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسیایان تێكشكاندووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 50%ی ئه‌ندامانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌وان له‌ناوچوون، زۆریشیان به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه ته‌واو شپڕزه بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی "ئێن بی سی نیوز"، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" زانیارییه‌كی هه‌وڵگری ئاشكراكردووه، كه تا ئێستا 40 هه‌زار سه‌ربازی رووسیا كوژراو و بریندار بوون، یان به‌دیل گیراون، كه ماوه‌ی مانگێكه هێرشیان كردووته‌سه‌ر ئۆكرانیا. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له 7 هه‌زار تا 15 هه‌زار سه‌ربازی سوپای رووسیا كوژراون.